کوردستانی

لیستی دابەشکردنی مووچە گۆڕانی بەسەرداهات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیستی دابەشکردنی مووچە گۆڕانی بەسەرداهات
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و یەکەی 70 و 80ی پێشمەرگە بۆ مانگی 2021/12 بەهەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوتر دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "سبەینێ سێشەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و یەکەی 70 و 80ی پێشمەرگە بۆ مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2021 دابەشدەکرێت".

23ی مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی راگەیاندنی پشووەکانی سەری ساڵی زاینی کە لە 2021/12/25 دەست پێدەکات تا 2022/1/1، دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 دەکەوێتە رێکەوتی 2022/1/2 و بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan