کوردستانی
هێزێکی چەکدار هەڵیکوتاوەتە سەر بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە رایگەیاند، هێزێکی چەکدار بەهۆی بوونی کێشەی زەویوزارەوە هەڵیکوتاوەتە سەریان و ویستویانە بە زەبری هێز بڕیارێک لە بەرژەوەندییان بدرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە لە روونکردنەوەیەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە و وێنیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە، باسی لە هێزێکی چەکدارکردووە کە ماوەیەک پێش ئێستا هەڵیکوتاوەتە سەر بەڕێوەبەرایەتییەکە.
ئاماژە بەوەکراوە کە هێزەکە لەلایەن کەسێک بەناوی "شازاد کەریم" جوڵێنراوە و ئامانجی بووە بە زەبری هێز کێشەیەکی زەویوزار کە لە گوندی باخەکۆنی ناوچەی هەورامان لەئارادابووە یەکلایی بکاتەوە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "ئەو هێزە دوای ئەوەی هەڵیانکوتایە سەر بەڕێوەبەرایەتییمان، چوونەتە سەر جوتیارێکی گوندەکە و ئازار و ئەشکەنجەیان داوە".
باس لەوەشکراوە، کە دوای تێپەڕینی ماوەیەکی زۆر، هێشتا هیچ یەک لە ئەندامانی ئەو هێزە دەستگیرنەکراون و رێوشوێنی یاساییان لە دژ نەگیراوەتەبەر.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوای بەهاناوەچوونی کێشەکەی ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەی و وەزیری کشتوکاڵ و پارێزگاری هەڵەبجە کردووە.

ب.م
بیروڕا