کوردستانی
"لە ساڵی رابردوودا 662 هاوڵاتی بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە "
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان ئاماری رووداوەکانی هاتوچۆی ساڵی 2021ی بڵاوکردەوە و بە پێی ئامارەکە لە ساڵی رابردوودا 662 هاوڵاتی بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و حەوت هەزار و 120 هاوڵاتیش بریندار بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە سێی کانوونی دووەم ئەسعەد مەلا كەریم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری رووداوەکانی هاتوچۆی بۆ ساڵی 2021 بڵاوکردەوە و رایگەیاند "ساڵی رابردوو 122 هەزار ئۆتۆمبێلی نوێ تۆماركراون، ئێستا زیاتر لە یەك ملیۆن و 961 هەزار ئۆتۆمبێل لە كوردستان هەیە، هەروەها یەك ملیۆن و 900 هەزار مۆڵەت".
سەبارەت بە ئەو رووداوانەش کە لە ساڵی رابردوودا روویانداوە وتی "هەر لە ساڵی 2021دا چوار هەزار و 119 رووداو روویانداوە، بەهۆیانەوە 662 هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و حەوت هەزار و 120 کەسیش بریندار بوون، بە بەراورد بە ساڵی 2020 ژمارەكان بەرزترن، هەروەها ملیۆنێك و 850 هەزار سەرپێچی یاساكانی هاتوچۆ روویانداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "سەركێشی و بەكارهێنانی مۆبایل لەناو ئۆتۆمبێل و پابەند نەبوون بە رێنماییەكانی هاتوچۆ و چەندین هۆی دیکە، هۆكارن بۆ زیاد بوونی رێژەی سەرپێچییەكان و بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەكان".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا