کوردستانی
مامۆستا بەدەل بەرواری دەگەرێتەوە سەر کارەکەی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای ئەوەی لە رابردوودا بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دهۆک بڕیاری دورخستنەوەی مامۆستا بەدەل بەرواری و سێ کەسی دیکەی دەرکرد، ئێستا پاشگەزبووەتەوە لەو بڕیارە.
دوای ئەوەی لە رابردوودا بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دهۆک بڕیاری دورخستنەوەی مامۆستا بەدەل بەرواری و سێ کەسی دیکەی دەرکرد، ئێستا پاشگەزبووەتەوە لەو بڕیارە.
لە نووسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە هاتووە "بڕیاردراوە بە گەڕانەوەی (بدل عبدلباقی ابابکر، جمال خلیل مجید، فرست احمد سعید، سلیمان موسی احمد) بۆسەر کارەکانیان".
ئەو چوار کەسە کە دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان سێ کەسیان مامۆستان و یەک کەسیان یاریدەدەری ئەندازیارە و فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دهۆک.
ئەو چوار کەسەی گەڕێندراونەتەوە سەر کارەکانیان پێشتر چالاکوان بوون و بەشداریی چالاکییەکانیان کردووە، دواتر لەلایەن پەروەردەی دهۆکەوە بە نووسراو داواکرابوو دووربخرێنەوە.

ر. ئ.
بیروڕا



