کوردستانی
وادهى به تایبهتكردنى كهرتى كارهبا راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەمساڵدا پرۆسەی بە تایبەتیکردنی بەشی دابەشکردنی کەرتی کارەبا بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، وەزارەتەکە دەشڵێت "پڕۆژەی پێوەری زیرەک لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بە یەکجاری بەکۆتاییدێت".

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد، ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا لە ساڵی 2022، بە سەرپەرشتیی وەزیری کارەبا بە دەرکردنی ژمارەیەک بڕیار و راسپاردە بەڕێوەچوو.
● ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەرەتای ساڵی نوێ بۆ 3373 مێگاوات بەرزبووەتەوە.
● لێخۆشبوونی لە 15%ی کرێی کارەبا کە تا کۆتایی ساڵ درێژکرابووەوە، کاریگەرییەکی باشی بۆ سەر گەڕانەوەی قەرزەکان هەبوو.
● پڕۆژەی پێوەری زیرەک تا ئێستا 80%ی تەواوبووە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بە یەکجاری بەکۆتاییدێت.
● هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا دەستپێدەکرێتەوە، سیستەمی دەستنیشانکردنی سەرپێچییەکان لە تۆڕی پێوەری زیرەک کارادەکرێت.
● لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی هاوبەشانی کارەبا، پێویستە 300 هەزار پێوەری دیکەش دابنرێن.
● پرۆسەی بە تایبەتیکردنی بەشی دابەشکردنی کەرتی کارەبا، لە ماوەی ئەمساڵدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا