کوردستانی

ئاگادارییەکی تایبەت بە دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەکی تایبەت بە دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی تایبەت بە دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات  لە ئەمڕۆوە بەرێوەبەرێتی بەشی مۆڵەتی شۆفێری دەستی کردووە بە پێدانی راستەوخۆ.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ھاوڵاتییان دەکات کە لە ئەمڕۆوە بەرێوەبەرێتی بەشی مۆڵەتی شۆفێری دەستی کردووە بە پێدانی راستەوخۆ بۆ  (مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی)".

ئاماژە بەوەشکراوە "ھەرکەسێک خوازیاری بەدەست ھێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بکات  لەسنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکان و پارێزگای ھەڵەبجە دەتوانێت سەردانی بەشی مۆڵەتی شۆفێری بکات لە بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی  کە لەھەمان رۆژدا و لەکەمترین ماوەدا مۆڵەتەکەی وەردەگرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan