کوردستانی

راگەیەندراوێک لەبارەی کەشوهەواوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێک لەبارەی کەشوهەواوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رێژەی باران بارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت لە دەرەنگانی ئەمشەوە تاوەکو بەرەبەیان تەم و مژێکی زۆر دروست دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "پێشبینى دەکرێت ئەمشەو ئاسمانى رۆژهەڵات و هەندێک لە ناوچەکان باکوور و ناوەراستى هەرێم هەور و نیمچە بێت و ئاسمانى ناوچەکانى تر پەڵەهەور بێت نزمترین پلەکانى گەرما بە (2-4) پلە دادەبەزێت و لەکاتەکانى درەنگانى شەو تا بەرەبەیانى تەم و مژێکى زۆر دروست دەبێت و مەودای بینین کەم دەبێتەوە".
    
بارانى 12 کاتژمێرى رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم:

- هەولێر 0.1 ملم
- شەمامک 0.2 ملم
- سلێمانى 5.0 ملم
 - چەمچەماڵ 2.1 ملم
- ئاکرێ 0.2 ملم
- بارزان 0.2 ملم
- بازیان 1.6 ملم
- دەربەندیخان 3.6 ملم
- دوکان 1.8 ملم
- هەڵەبجە 2.4 ملم
- کەلار 1.6 ملم
- مەیدان 2.8 ملم
- سۆران 0.2 ملم
- پێنجوێن 4.0 ملم
- ماوەت 3.2 ملم
- قەڵادزێ 4.2 ملم
- مێرگەسۆر 2.4 ملم
- چۆمان 4.4 ملم

س،ر
Qaiwan
Qaiwan