کوردستانی

دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردنی ئۆتۆمبێل لە گەڕەکەکانی شادی و ئاری شاری هەولێر.


لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل بە هاوکاری نەھێشتنی تاوانی خەبات، 2 تۆمەتباریان بەناوەکانی (ر. م. ع.) و (ش. ب. ع.) دەستگیر کرد بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل لە جۆری (تۆیۆتا پیکاب هایلۆکس) لە گەڕەکەکانی شادی و ئاری شاری هەولێر".

ئەوەشی خستۆتەڕوو "تۆمەتباران دوای دەستگیرکردنیان دانیان بە تاوانەکان ناوه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ یەکێک لە تۆمەتبارەکان هەڵدەستا بە دزینی ئۆتۆمبێلەکە و ئەویتریان ئۆتۆمبێلەکەی دەفرۆشتەوە".

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران بە پێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بۆ رێکخرا و رەوانەی دادگا کران بۆ ئەوەی رێڕەوی یاسایی بەرانبەریان بگیرێتەبەر".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan