کوردستانی

یەکێتی و پارتی بۆ تاوتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی و پارتی بۆ تاوتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبنەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر کۆببنەوە و گفتوگۆ بکەن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق.

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا دەستیکەوتووە، سبەینێ چوارشەممە 5ی کانونی دووەمی 2022 هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کۆبوونەوەی سبەینێی یەکێتی و پارتی تایبەتە بە پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و شێوازی بەشداریکردنی کورد لەو حکومەتەدا، هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی پرسی دیاریکردنی سەرۆک کۆماری عیراقە کە پشکی کوردە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب