کوردستانی

حکومەتی هەرێم بڕیارێک لە بەرژەوەندیی خۆی و بە زیانی هاوڵاتییان دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم بڕیارێک لە بەرژەوەندیی خۆی و بە زیانی هاوڵاتییان دەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە گرێبەستی مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بکات بە ئەلیکترۆنی و  وتەبێژی هاتوچۆی گشتیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "بڕیارەکە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".

جەمال محەمەد، یەکێکە لەو کەسانەی مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بە ئۆتۆمبێلەوە دەکات قسەی بۆ مەودا میدیا کرد و وتی "بڕیاری بە ئەلیکترۆنی کردنی گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دراوە، بەڵام هێشتا بڕیارەکە بە تەواوەتی نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و دوێنێ دووشەممە 3ی کانونی دووەمی 2021 ئاگادار کراینەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بۆئەوەی لەمەودوا گرێبەستەکان بکرێن بە ئەلیکترۆنی".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەر گرێبەستێک دەکرێت راستەوخۆ دەچێتە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ ئیتر لەکاتی بەناوکردنی ئۆتۆمبێلەکە ئەو گرێبەستە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ هەیە، هەروەها دەبێت مانگێک زیاتر تێپەڕنەکات بۆ بەناوکردنی ئۆتۆمبێل".

ئەو کڕیار و فرۆشیارەی ئۆتۆمبێل روونیکردەوە و وتی "ئەو شێوازە گرێبەستە بۆ ئێمە ناخۆشە، چونکە کاتی زۆردەوێت و بەپێی ئەو زانیاریانەی هەمانە بەشیک لەو پارەیەشی بۆ گرێبەستەکە وەردەگیرێت دەگەڕێندرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ".

ئەسعەد مەلا کەریم، وتەبێژی هاتوچۆی گشتیی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاری بە ئەلیکترۆنیکردنی گرێبەستی مامەڵەکردنی ئۆتۆمبێل سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "بڕیارەکە هێشتا سەرەتاییە و پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل ئامادەکاری تەواویان نەکردووە، هەروەها بڕیارەکە زیاتر پەیوەستە بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا لە هەر گرێبەستێکی ئۆتۆمبێلدا بڕی 25 هەزار دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ دەگەڕێتەوە کە ئەمەش داهاتێکی دیکەیە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب