کوردستانی

دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەتێکی دیکە راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەتێکی دیکە راگەیەندرا
مەودا میدیا-

دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی 2021 فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و سبەینێش مووچەی چەند وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانە بێت کە مەودا میدیا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان وەریگرتووە "سبەینێ چوارشەممە 5ی کانونی دووەمی 2022 مووچەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە دابەش دەکرێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2022 مووچەی یەکەکانی 70 و 80 و وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکرا.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب