کوردستانی
وەزارەتی پێشمەرگە پرۆژەیەک بۆ ئەم مەبەستە ئامادە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری راگەیاندن و ھۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت وەزارەتی پێشمەرگە پرۆژەیەکی بۆ رێکخستنەوەی کاری میدیایی لە بەرەکانی جەنگ ئامادەکردووە.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و ھۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت وەزارەتی پێشمەرگە پرۆژەیەکی بۆ رێکخستنەوەی کاری میدیایی لە بەرەکانی جەنگ ئامادەکردووە.
عەمید عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و ھۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە "ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە پرۆژەی ستراتیژیەت و ھۆشیاریی میدیاییمان ھەیە بۆ ئاییندە، لەناو ئەو پرۆژەیەدا کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکەی ھەستیار و گرنگ هەن، کە ئەرک و کاری میدیا رێک دەخەنەوە و یەکێک لەوانەش شانەی راگەیاندن و ھۆشیاریی پێشمەرگەیە کە ئێستا لە قۆناغی کۆتایی راگەیاندن و چالاککردنی شانەی راگەیاندن و ھۆشیاریی پێشمەرگەین".
ئاماژەی بەوەشکرد وتی "ئەو شانەیە تەواوی کار و چالاکییە میدیاییەکان لە یەکە سەربازییەکان بە دیوانی وەزارەت دەبەستێتەوە و پەیوەندی لەگەڵ میدیا بەشێوەیەکی چالاک کارا دەکات و کاری میدیایی ئەوانیش رێک دەخات، کە لەمەودوا رێگە نادەین ھیچ میدیایەک بچێت بۆ سەربازگەکان و بە ئارەزووی خۆی وێنە و ڤیدیۆ بگرێت و بڵاویان بکاتەوە، بەڵکو شانەی راگەیاندن و ھۆشیاری ئەو ئەرکە دەگرێتە ئەستۆ ئەگەر ھەر میدیایەک پێویستی پێ بێت، شوێنێکی بۆ دیاری دەکەین یاخود خاڵێک، کە لەو شوێنە نابێت زیاتر بچێت رووماڵ بکات".

ناوبراو روونیشی کردەوە "ئێمە ڤیدیۆ و وێنە کۆدەکەینەوە بۆ ئەوەی بیدەین بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ بڵاوکردنەوە، تا ئەوانیش بێ زانیاری نەبن، هەروەها بە شێوەیەکی گشتی دەمانەوێ کار بکەین ھەم ھێزی پێشمەرگە سەلامەت بن و ئاسایشی نەتەوەیی بپارێزرێت و ھەمیش میدیاش بێ زانیاری نەبێت، هەروەها بەم زووانە شانەی راگەیاندن و ھۆشیاریی پێشمەرگە رایدەگەیەنین و کارەکانیش کۆتاییان پێ ھاتووە و تەنھا ماوە رابگەیەندرێت".
س،ر
س،ر