کوردستانی

نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی 12 دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی 12 دیاریکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت نرخی ئەمپێڕێک كاره‌بای موه‌لیده‌ ئەهلییەکان بۆ مانگی 12 لەنێوان 12 هەزار و 500 بۆ 13 هەزار و 500 دینار دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "نرخی ئەمپێڕێک كاره‌بای موه‌لیده‌ى گەڕەکەکان ئەوانەى بەپێى بەرنامەى قایمقامییەت کاردەکەن لە سلێمانى بۆ مانگى مانگی 12 لەنێوان 12 هەزار و 500 بۆ 13 هەزار و 500 دینار ده‌بێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌ به‌یانیان 6:30 بۆ 8:00ى و نیوه‌ڕوان 12:00 بۆ 1:00ى شه‌و كارده‌كه‌ن".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "له‌ مانگی رابردودا له‌نێوان (274) بۆ (300) کاتژمێر کارەبایان داوەتە هاووڵاتییان و هەر کاتژمێرێک به‌ (45.6) چل و شه‌ش پۆینت پێنج دینار بووه‌،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان 12.500هه‌زار بۆ 13.500 دینار ده‌بێت، بەڵام نرخى کارەباى موەلیدەى گوندەکان کەمتر و ئەو موەلیدانەش کە لە (7) بەیانى بۆ (1)ى شەو کاردەکەن نرخى ئەمپێریان زیاترە".

سەبارەت بە خشتەى كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کارەبای سلێمانی دەشڵێت "پێویسته‌ به‌یانیان لە کاتژمێر 6:30 بۆ 8:00 كاره‌با بۆ هاوڵاتییان دابینبكه‌ن، به‌ڵام له‌ رۆژانی هه‌ینی و پشووه‌ فه‌رمییه‌كاندا له‌ بری به‌یانیان کاتژمێر (10) كار به‌موه‌لیده‌ ده‌كه‌ن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب