کوردستانی

پاسپۆرتی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاسپۆرتی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەکات لەو كاته‌ی دیاریکراوه‌ بە مەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانییان بکەن.

لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئاگاداری هاوڵاتییان ده‌کاته‌وه‌ که‌وا سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت (نووسینگەی یەک - نووسینگەی دوو - نووسینگەی سۆران - نووسینگەی کۆیە)ی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ( 05/01/2022) تاکو ڕۆژی پێنج شەممە رێکەوتی (06/01/2022) به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت، کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر (2:00)ی دوای نیوەرۆ تاوه‌کو (6:00)ی ئێوارەیە.

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەکات لەو كاته‌ دیاریکراوه‌ بە مەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانییان بکەن.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب