کوردستانی

جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی دیموکرات و شاندێکی رەوتی سەدر کۆبوونەوە و  پرۆسەی سیاسیی عیراق و دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و ھەنگاوەکان بۆ یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پێکھێنانی حکومەتی تازەی عیراقیان تاوتوێ کرد.   
  
بەپێی راگەیەنراوێکی بارەگای بارزانی ئەمڕۆ سێشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2022 مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان  لە سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێکی باڵای رەوتی سەدری بە سەرۆکایەتی شێخ حەسەن ئەلعەزاری کرد.  
  
ئاماژە بەوەشکراوە "لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عیراق و دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و ھەنگاوەکان بۆ یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پێکھێنانی حکومەتی تازەی عیراق."   
  
ئەوەش هاتووە "ھەر لەو دیدارەدا جەخت لە بەردەوامی ھەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پرۆسەی سیاسی و تێپەڕاندنی تەحەدیات و وەڵامدانەوەی ویست و ئیرادەی ھاوڵاتییان و چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا کرایەوە، ئەویش لەچوارچێوەی راستەڕێکردنی پڕۆسەی سیاسی و رەچاوکردنی داخوازیی ھەموو پێکھاتەکانی عیراق".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب