کوردستانی
لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم پارێزگایەوە نۆ بڕیاری نوێ هات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بەستنی ماسکی لە شوێنە داخراوەکان بۆ هەموو ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە و وەرنەگرتووە کرد بەناچاری.
ئەمڕۆ سیشەممە چواری کانوونی دووەمی 2022 ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاری هەولێر چەند بریار و رێکارێکی نوێی تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە "تاوەکو 20ی ئەم مانگە سەرجەم فەرمانبەران دەبێت ڤاکسین وەربگرن، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".
دەقی راگەیەنراوەکە:
ژوورى ئۆپهراسیۆنی پارێزگاى ههولێر، بۆجێبەجێکردنى بڕیارەکانى لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆبووەوە.
ئەمشەو سێشەمە 2022.1.4، بهسهرپهرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی ئەندازیارعەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە دیوانی پارێزگا، بۆجێبەجێکردنى بڕیار و راسپاردەکانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و گەیشتە ئەم بڕیارانەى خوارەوە:-
یهكهم/ ماوەى پێدانى ڤاکسین تاوەکو 2022.1.20 درێژکرایەوە و پێویستە ھەموو فەرمانبەرانی فەرمانگە و دام و دەزگاکانى حکومى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بە ھێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەوە، تاوەکو ئەم رێککەوتە ڤاکسین وەربگرن، بە پێچەوانەوە بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەران مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
دووەم/ ئەنجامدانى پشکنینى کۆرۆنا بۆ هاوڵاتییان و گەشتیاران، ئەوانەى لە دەرەوەى کوردستان دەگەڕێنەوە، پشکنینى خێراى کۆرۆنا لە فرۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر و مەرزى حاجى ئۆمەران بۆیان ئەنجامدەدرێت.
سێیەم/ بەستنی (ماسک) بۆ ھەموو ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە و ئەوانەشی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە لە شوێنە داخراوەکان دەبێتە ئیلزامی و قایمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەکان چاودێری دەکەن.
چوارهم/ دەبێت هەموو ئەو گەشتیارانەى لە شارەکانى ترى خوار و ناوەڕاستى عیراقەوە سەردانى هەولێر پایتەخت دەکەن پشکنینى کۆرۆنایان پێبێت کە ماوەکەى 72 کاتژمێرى تێپەڕنەکردبێت، بەپێچەوانەوە کۆمپانیاکانى گەشتیارى بەرپرسیارن و دەخرێنە لیستى رەشەوە.
پێنجەم/ سهرجهم کارمەندانى فهرمانگه و بهڕێوهبهرایهتییهكانى سنوورى پارێزگاى ههولێر، کارمەندانى کەرتى تایبەت (بازرگانی، ریستۆرانت، ماركێت، مۆڵ، چێشتخانه، یانەى شەوانە، هۆڵ) دهبێت ڤاکسین وەرگرن و رێنماییه تهندروستییهكان و رێكارهكانى خۆپارێزى جێبهجێبكهن بهتایبهتى بهستنى (ماسك)، بەپێچەوانەوە دووچارى رێکارى یاسایی دەبنەوە و لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە چادودێرى دەکرێن.
شەشەم/ بۆ بابەتى پرسەدانان بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى ئەوقافى هەولێر راسپێردرا را و سەرنج و پیشنیارەکانیان پێشکەش بە وەزراەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى بکەن تاوەکو بڕیار و رێنامایی نوێى لەبارەوە دەربچێت.
حەوتەم/ ئەگەرچى لەئێستادا خۆشبەختانە ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان کەمبووەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا مەترسییەکان هەرماوە و جدین، بەتایبەتى مەترسییەکانى هاتنى (ئۆمیکۆرۆن) کەخێرا بڵاودەبێتەوە، بۆیە لە پێناو سەلامەتى گشتی و پاراستنى خۆتان و ئازیزانتان پابەندنى تەواوى رێنمایی و رێکارە تەندروستییەکان بن بەتایبەتى بەستنى (ماسک).
هەشتەم/ سهرجهم قایمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەكانى سنوورى پارێزگاى ههولێر، دهبێت تەواوى ئهو رێكارانهى ژوورى ئۆپەراسیۆن وهكو خۆی جێبهجێ بكهن، دهسهڵاتی تەواویشیان پێدهدرێت له ههر شوێنێك پێویستى کرد رێكارهكان توندتربکەن.
نۆیەم/ ئهم رێكارانه له كاتژمێر 12ى ئهمشهو 4 لهسهر 5ى 1ی 2022 دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
ژوورى ئۆپهراسیۆنى پارێزگاى ههولێر

ر. ئ.