کوردستانی

250 ملیۆن دینار وەک بەخشین بۆ پارێزگای ھەڵەبجە تەرخانکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 250 ملیۆن دینار وەک بەخشین بۆ پارێزگای ھەڵەبجە تەرخانکرا
مەودا میدیا-

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا 250 ملیۆن دینار وەکو بەخشین (منحە) بۆ پارێزگای هەڵەبجە خەرجبکات.
 
لە راگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە "لە چوارچێوەی گرنگیدان بە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 250 ملیۆن دینار وەک بەخشین (منحە) بۆ پارێزگای ھەڵەبجە".

31ی مانگی رابردوش ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بەبۆنەی سەری ساڵەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەنگاوەکان بۆ بوژانەوە و بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە وەستاوەکان تاڕادەیەک نراون، چاوەڕوانی زۆریشمان هەیە تەواوی ئەو پڕۆژانەی کەهەن تەواو بکرێن و لەو روانگەیەشەوە چاوه‌ڕێی حکومەت دەکەین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو "لەسەر ئاستی عیراق ئێمە چاوەڕوانی پێکهێنانی کابینەی نوێ دەکەین و ئومێد دەکەین بە هەوڵی هەموولایەک داواکاریەکانی هەڵەبجە کە بەڕەسمی گەیاندومانە دەستی حکومەتی عیراق وەک 19هەمین پارێزگای عیراق جێبەجێ بکرێن".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب