کوردستانی

چەند كەسێك بەتۆمەتی سوتاندنی كتێبخانەکەی پیرەمەگرون دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند كەسێك بەتۆمەتی سوتاندنی كتێبخانەکەی پیرەمەگرون دەستگیركران
مەودا میدیا-

لەسەر رووداوی سوتاندنی بینای كتێبخانەی پیرەمەگرون لەمیانەی خۆپیشاندانەکانی ماوەی رابردوو کە لە شارۆچکەکە بەڕێوە چوو، ئاسایشی سلێمانی دەڵێت "چەند تۆمەتبارێك دەستگیركراون و دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە".

ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، لە مانگی تشرینی دووەمی 2021 لەكاتێكدا ژمارەیەک لە دانیشتووانی شارۆچکەی پیرەمەگرون بە مەبەستی خستنەڕووی چەند داواکارییەکی خزمەتگوزاری خۆپیشاندانی هێمنانەیان ئەنجامدا "چەند کەسێکی راسپێردراو بەپێی بەرنامەیەکی داڕێژراو بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی و بە مەبەستی دروستکردنی ئاژاوە کات و ساتی خۆپیشاندانەكەیان قۆستەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە کردەوەیەکی دوور لە نەریتی خەڵکی رەسەنی ناوچەکە، دەستیانکرد بە سوتاندنی یەکێک لە ناوەندە زانستی و رۆشنبیرییەکانی شارۆچکەی پیرەمەگرون کە ئەویش کتێبخانەی گشتیی پیرەمەگرونە لەگەڵ سەنتەری رۆشنبیریی منداڵان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی وەک بەڕێوبەرایەتیی ناحیە و فەرمانگەی هاتوچۆ و فەرمانگەی کارتی نیشتمانی".

ئەوەشی روونکردووەتەوە "لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش هێزەکانیان هەستان بە دەستنیشانکردن و دەستگیرکردنی ژمارەیەک لەو کەسانەی دەستیان هەبوو لە گۆڕینی ئاراستەی خۆپیشاندانەكە و لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانیاننا بە ئەنجامدانی ئەو تۆمەتەی رووبەڕوویان کرابووەوە، لەئێستاشدا تۆمەتباران لەسەر فەرمانی دادوەر بەپێی مادەی 342 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".
https://www.facebook.com/108461914615588/videos/649380819416633
ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب