کوردستانی
یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر کۆببنەوە و گفتوگۆ بکەن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق.
بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا دەستیکەوتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی کانونی دووەمی 2022 هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی یەکێتی و پارتی تایبەتە بە پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و شێوازی بەشداریکردنی کورد لەو حکومەتەدا، هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی پرسی دیاریکردنی سەرۆک کۆماری عیراقە کە پشکی کوردە.
س.ر

بیروڕا