کوردستانی

یەکێتی و پارتی بڕیارێکی هاوبەشی چارەنووسسازیان دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی و پارتی بڕیارێکی هاوبەشی چارەنووسسازیان دا
مەودا میدیا-

کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆتایی هات و راگەیەندراوێکیان لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە، بەپێی راگەیەندراوەکە بێت هەردوولا هاوڕان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەمڕۆ 5ی کانونی دووەمی 2022 شاندی تایبەتی یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی دەستوور و ھەڵبژاردن و کۆمسیۆن لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوە و ھەردوولا ھاوڕابوون کە پێویستە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا بکرێت و ئامادەسازیی نیشتمانیی پێویست بکرێت بکرێت و تێگەیشتنی ھاوبەش لەسەر میکانیزمە یاسایی و سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ھەبێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "ھەردوولا کۆکبوون پێکەوە کار بۆ بەھێزکردنی متمانەی ھاوڵاتییان بە پڕۆسەی ھەڵبژاردن تۆکمە بکرێتەوە و پۆڕسەیەکی شەفاف و سەرکەوتووبێت، ھەردولا جەختیان لەوەکردەوە بەپێی ڕێککەوتنی سیاسی 5ی ئازاری 2019ی نێوان هەردوولا و کۆبوونەوەکانی ئەم دواییانەی ھەردوو حزب بە گیانی برایەتی و تەبایی ھەنگاوە پێویستیە کرداری و یاساییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای ھەرێمی کوردستان بھاوێژن، بڕیاردرا لەھەفتەی داھاتوھەوە کۆبوونەوەکان بەردەوام بێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب