کوردستانی

" لە کۆیە هاوڵاتییەک 300 دەفتەر دۆلاری خەڵکی لایە و دیارنەماوە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


" لە کۆیە هاوڵاتییەک 300 دەفتەر دۆلاری خەڵکی لایە و دیارنەماوە"
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

 لە قەزای کۆیە هاوڵاتییەک کە دەوترێت پێشتر مامەڵەی بە دراو و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی کردووە، ئێستا دەڵێن "300 دەفتەری دۆلاری خەڵکی لایە" و دیارنەماوە لەسەر ئەو بابەتەش بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە دەڵێت "ئەو کەسەی دەوترێت دیارنەماوە هاوڵاتییەکی ناسراوی شارەکەیە و تائێستا هیچ کەسێک لەسەر ئەم بابەتە سکاڵای تۆمارنەکردووە".

ئەمڕۆ چوارشەممە پێنجی کانوونی دووەمی 2022 عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "هەرچەندە تائێستا هیچ کەسێک سکاڵای یاسایی لەسەر ئەم بابەتە تۆمارنەکردووە، بەڵام ئەو کەسەی باسی دەکرێت مامەڵەی دراوی کردووە و کۆگای دەواجن و حەوزی ماسی هەیە، ئەوەش واتای ئەوەیە پارەی خەڵکی لایە و پارەی ئەویش لەلای خەڵکە".

ئاماژەی بەوەشكرد "ئێمە بەفەرمی تاوەکو ئێستا هیچ بەدواداچونێکمان بۆ نەکردووە، چونکە هیچ هاوڵاتییەک نەهاتووە سکاڵای لەسەر تۆماربکات لەلای ئێمە، هەتا سکاڵاش نەبێت ئێمە ناتوانین لە خۆمانەوە بچین یەخەی کەسێک بگرین و بڵێین پارەی هاوڵاتییانت بردووە".

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتریش چەندین جار حاڵەتی هاوشێوە روویداوە دیارترینیشیان کەیسی سلێمان هەڵشۆیی و ئەو گەنجە بوو کە لە هەولێر لە مامەڵەی دراوی ئەلیکترۆنیدا بڕێکی زۆر پارەی هاوڵاتییانی بردوو هەڵهات بۆ دەرەوەی کوردستان.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب