کوردستانی

یەکێتی و پارتی رێککەوتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی و پارتی رێککەوتن
مەودا میدیا-

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەفدی هاوبەشی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە  لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی پارتی هەردوولا رێککەوتن لەسەر ئەوەی بە شاندی هاوبەش پرۆسەی دانووستاندن لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان دەستپێدەکەن.

دوای کۆبوونەوەی وەفدی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی، بە پێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، لە كۆبوونەوەكەدا دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، هەردوولا رێككەوتن لەسەر ئەوەی كە یەكێتی و پارتی پێكەوە بە وەفدێكی هاوبەشی كوردستانی پرۆسەی دانوستاندن لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییە عیراقییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی فیدراڵ دەستپێبكەن، بۆ ئەم مەبەستەش وەرەقەیەكی كاری هاوبەش ئامادەكراوە.

لە دوای كۆبوونەوەكەش عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "گفتوگۆی جدی ئێمە لەسەر مافی هاوڵاتییانی كوردستانە"، وتیشی "سەردانمان بۆ بەغدا بۆ پاراستن و بەدەستهێنانی مافەكانی هەرێمی كوردستانە و هەوڵدەدەین شایستەكانی ئەم هەرێمە لە بەغدا بەدەستبهێنین و بتوانین ببینە هاوبەشێكی راستەقینەی عیراقێكی نوێی دیموكرات و فیدراڵ".

لای خۆشییەوە وشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند "لە كۆبوونەوەكەدا پرۆسەی سیاسی عیراق و پەیوەندی نێوان یەكێتی و پارتی باسی لێوەكراوە و تەئكیدمان لەسەر ئەوەكردەوە كەدەبێت پێكەوە كاربكەین و دانوستان بكەین لەگەڵ بەغدا".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب