کوردستانی
شەش بڕیار لە وه‌زاره‌تی كاره‌با و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له دیدارێكدا باسیان له گونجاندنی پرۆژه‌كانی كاره‌با له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان كرد و شه‌ش بڕیاریان ده‌ركرد.
بە پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كه‌مال محه‌مه‌د، ساڵح وه‌زیری كاره‌بای حکومەتی هەرێمی کوردستان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ دكتۆر محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، باسیان له گرنگیی گونجاندنی پرۆژه‌كانی كاره‌با له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان كرد.

له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه دران:
یه‌كه‌م: بۆ مۆڵه‌تدان و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان، پێویسته را و سه‌رنجی وه‌زاره‌تی كاره‌با وه‌ربگیرێت.
دووه‌م: وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای بازیان وه‌ك پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان كارئاسانی بۆ ده‌كرێت.
سێیه‌م: دانانی پێوه‌ری زیره‌ك له یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌بێت.
چواره‌م: تۆڕی كاره‌بای پرۆژه نوێیه‌كانی نیشته‌جێبوون له ژێر زه‌وی داده‌نرێت و وه‌زاره‌تی كاره‌با رێنماییه‌كانی ده‌رده‌كات.
پێنجه‌م: به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با، راكێشان و دابه‌شكردنی كاره‌با له ناوخۆی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌ئه‌ستۆی وه‌به‌رهێنه‌ره.
شه‌شه‌م: لیژنه‌ی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی كاره‌با و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بڕیار له‌سه‌ر شێوازی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی كاره‌بای پڕۆژه‌كان ده‌ده‌ن.
ر. ئ.