کوردستانی
پۆلیسی سۆران: تۆمەتبارێکی مەترسیدار دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سۆران دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ دەیان كچ و ژن دروستكردووە و دواتر هەڕەشەی لێكردوون و بەكاریهێناون.
پۆلیسی سۆران دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ دەیان كچ و ژن دروستكردووە و دواتر هەڕەشەی لێكردوون و بەكاریهێناون.
ئەمڕۆ چوارشەممە موقدەم شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایگەیاند "ئەمڕۆ لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی ناوشارەوە تۆمەتبارێك بەناوی (س.ص.ع.) و داواكراو لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی زاخۆ دەستگیركرا".
باسی لەوەشکردووە "لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە بۆمان دەركەوت تۆمەتباری ناوبراو پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ دەیان ئافرەت دروستكردووە، دواتر ھەڵساوە بە ھەڕەشەلێكردن و بەكارھێنانیان".
باسی لەوەشکردووە "لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە بۆمان دەركەوت تۆمەتباری ناوبراو پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ دەیان ئافرەت دروستكردووە، دواتر ھەڵساوە بە ھەڕەشەلێكردن و بەكارھێنانیان".
وتەبێژی پۆلیسی سۆران داواش لە هاوڵاتییان بەگشتی و ژنان بەتایبەتی دەكات هۆشیار و چاوكراوەبن، بەشێوەیەكی تەندروست تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاربھێنن، لەكاتی بوونی ھەر كێشەیەكیشدا ئاگاداری پۆلیس بكەنەوە بەمەبەستی یارمەتیدانیان و پاراستنیان لەھەر پلان و ھەڕەشەیەكی ئەدەبی و ئەخلاقی.
ر. ئ.