کوردستانی

مستەفا قەرەسوو: ئازادكردنی ئۆجالان نزیكە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا قەرەسوو: ئازادكردنی ئۆجالان نزیكە
مەودا میدیا-

ئازدکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان رووداوێکی مێژووی و لەبیرنەکراو دەبێت بۆ گەلی کورد بەگشتی و باکووری کوردستان بەتایبەت تر، سەبارەت بەو پرسەش ئەندامێكی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە دەڵێت "ئازادكردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) نزیكە".

لە لێدوانێکدا بۆ میدیای نزیک لە پەکەکە مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە دەڵێت "تێکۆشانی ساڵی 2021 بۆ رێبەر ئۆجالان و دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر، ئازادیی جەستەیی رێبەر ئۆجالانی نزیککردەوە".

 "ئەو تێکۆشانەی لە ساڵی 2021دا لەلایەن گەلی کورد و دۆستەکانییەوە کراوە، ئازادیی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجالان، رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی نزیککردووەتەوە" مستەفا قەرەسوو وادەڵێت.

ئەندامەكەی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ماوەیەکی نزیکدا ئۆجالان بە جەستەش ئازاد دەبێت و دەشڵێت "23 ساڵە رێبەر ئۆجالان لەو زیندانەی لێیدەمێنێتەوە، خزمەتێکی گەورەی بە مرۆڤایەتی و ژنان کردووە، پارادیگما و فکری بەرهەمهێناوە بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی ژیانێکی ئازاد بژی، ئەوەش وایکردووە رێبەر ئاپۆ لە دڵی گەلاندا ئازادبێت".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب