کوردستانی

ئەو کەسەی تەقەی لە هۆتێلەکەی سلێمانی کرد دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو کەسەی تەقەی لە هۆتێلەکەی سلێمانی کرد دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند، کە ئێوارەی دوێنێ  تەقەی لە ھۆتێلێک کردبوو، لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند، کە کەلوپەلی بینای تەواونەکراو (هەیکەل)یان دزیبوو.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "ئێوارەی دوێنێ تۆمەتبارێک تەقەی لە ھۆتێلێک کرد، دەستبەجێ پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتە شوێنی رووداوەکە و تەقەکەرەکە دەستگیرکرا، ھەروەھا لەکاتی دەستگیکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەکەدا کە تۆمەتبارەکە تەقەی پێکردبوو، تۆمەتبار (م. ف. ع.) لەدایکبووی 1993 بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".
هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە گەڕەکی (پێنجی حەسارۆک)ٚ سێ تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ح. ع. ع.) و (م. م. ح.) و (م. س. س.) بە تۆمەتی دزینی کەلوپەلی کارەبایی چەند خانوویەکی هەیکەل، دەستگیر کرد".

پۆلیسی هەولێر دەشڵێت "تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، بە مەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان، رادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژهەڵات کران".
ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan