کوردستانی

شەپۆلێکی بەفر بارینی چڕ سەنتەری شارەکان دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی بەفر بارینی چڕ سەنتەری شارەکان دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێکی بەفر بارین روو لە ھەرێمی کوردستان دەکات و سنتەری شارەکانیش دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو شەپۆلێکی بەفر و باران بارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت. 

دەشڵێت "لەنێوان 16 بۆ 21ی ئەم مانگەش شەپۆلێکی بەفر بارین ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان  دەگرێتەوە و بەفر لە سەنتەری شارەکانیش دەبارێت".

ھاوکات ئەو شەپۆلی بەفر و باران بارینە، سەرمایەکی تووندی جەمسەری لەگەڵدا دەبێت و پلەکانی گەرماش زۆر نزم دەبنەوە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan