کوردستانی

"لە هەرێمی کوردستان پێنج تووشبووی ئۆمیکرۆن تۆمارکرا"

مەودا میدیا - سلێمانی |


 "لە هەرێمی کوردستان پێنج تووشبووی ئۆمیکرۆن تۆمارکرا"
مەودا میدیا-

 وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێنج تووشبووی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و سەرجەمیان لە پارێزگای دهۆکن.
 
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە چەند رۆژی رابردوودا پشکنین بۆ چەند گومانلێکراوێک کراوە و دەرکەوتووە کە پێنج کەسیان هەڵگری ئۆمیکرۆن (گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا) بوون".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "تووشبووەکان لە یەک خێزانن، یەکێکیان لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە و ئەوانی دیکەشی تووشکردووە".

گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە ئۆمیکرۆن ناسراوە سەرەتا لە باشووری ئەفریقا بڵاوبووەوە، بەڵام بە شێوەیەکی زۆر خێرا بە وڵاتانی دیکەی جیهانیشدا بڵاوبووەوە، جیاوازی ئەم جۆرەی کۆرۆنا خێرا بڵابوونەوەیەتی بەراورد بە کۆڤید19.

ر. ئ. 





Qaiwan
Qaiwan