کوردستانی

تەرمی گەنجە شوانەکەی هەولێر دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 تەرمی گەنجە شوانەکەی هەولێر دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر دۆزینەوەی تەرمی ئەو شوانەی راگەیەند کە  رۆژی 17ی کانوونی دووەمی 2021 لە هەولێر لافاو بردبووی.
 
 نووسینگەی پارێزگاری هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە "ئەمڕۆ پێنجشەممە شەشی کانوونی دووەمی 2022 تەرمی هاوڵاتی (ئومێد شامل) لەگەڕەکی ژیان دۆزرایەوە و گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی دانەر نەبەزیش بەردەوامە".

ئەوە لە کاتێکدایە بەرەبەیانی رۆژی هەینی 17/12/2021 بەهۆی بارانی بەلێزمەوە لە هەولێر لافاو دروستبوو، به‌هۆیەوە 12 هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا، ئەوکات تەرمی 10 هاوڵاتییان دۆزرانەوە و دوو هاوڵاتی بێسەروشوێن بوون، یەکێکیان شوانێک بوو بە ناوی (ئومێد) و ئەوی دیکەشیان منداڵێک بوو بە ناوی (دانەر نەبەز)، ئەمڕۆ پێنجشەممە شەشی کانوونی دووەمی 2022 تەرمی شوانەکە دۆزرایەوە.

ر. ئ.





Qaiwan
Qaiwan