کوردستانی

هەڵەبجە ئارامترین پارێزگای هەرێمی کوردستانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵەبجە ئارامترین پارێزگای هەرێمی کوردستانە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت  لە ساڵی رابردوو لە پارێزگای هەڵەبجە هیچ ژنێك نەكوژراوە، ئاماژەی بەوەشکرد لە ساڵی 2021 چوار هاوڵاتیی بە ئەنقەست کوژراون.

موقدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەماوەی ساڵی رابردوودا زیاتر لە 2 هەزار دۆسیە تۆماركراون و چوار هاوڵاتی بە ئەنقەست كوژراون و چەندین پارچە چەكی بێ مۆڵەتیش دەستیان بەسەردا گیراوە، دوو حاڵەتی خۆ كوشتن هەبووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "87 دۆسیەی كێشەی خێزانی تۆماركراون و هیچ ژنێكیش نەكۆژراوە و 21 ژنیش راگیراوە"، هەروەها وتی "تاوانەكان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، بەراورد بە پارێزگاكانی دیكە كەمترن و هەندێك جۆری تاوانیش هەن لە پارێزگاكەدا نین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan