کوردستانی

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند رێکارێک بۆ تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم دەخاتەڕوو بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و خوێندکاران.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "رۆژی دووشەممە (10ی1ی 2022) دەستپێکی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندنی ساڵی (2021 -2022) ئەنجام دەدرێت، بەو بۆنەیەوە سوپاسی تەواوی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردەی  دەکەین کە وەرزی یەکەمی خوێندنییان بە سەرکەوتووانە کۆتایی پێ هێنا".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە  سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن  بە (حکوومی و ناحکومی) ئاگادار دەکەینەوە کە بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابییان، بەستنی ماسک بۆ ستافی کارگێریی و مامۆستایان و  قوتابییان لەکاتی تاقیکردنەوەکان و دەستپێکردنەوەی وەرزی دووەمی خوێندن ئیلزامییە".

ئەوەش هاتووە "لەگەڵ تۆمارکردنی چەند حاڵەتێک بە ڤایرۆسی (ئۆمیکڕۆن) دەبێت ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لەئاستێکی زۆر باشدا جێبەجێ بکرێن، بۆیە پێویستە سەرپەرشتیاری هاوڕێی ڕەخنەگری قوتابخانە لەکاتی سەردانیکردنی ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان و دەستپێکردنی وەرزی دووەم بەدواداچوون لەسەر ئەم بابەتە بکەن و ئاستی پابەندبوونی مامۆستایان و قوتابییان بدەنە پەروەردەی قەزاکان".

لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە "بۆ مەبەستی خۆپارێزی وەزارەتی پەروەردە لە چەند هەفتەی رابردوو زیاتر لە ملیۆنێک و 750 هەزار ماسک و 6 هەزار و 700 پاککەرەوە ( معقم ) بەسەر پەروەردەی گشتیی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دابەشکردووە".

س.ر.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب