کوردستانی
تەرمی ژن و منداڵێک دۆزرانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە بۆ مافی پەنابەران لە وڵاتی یۆنان ئاشکرای کرد ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان تەرمی منداڵێکی بچوک و ژنێک لە دوو شوێنی جیاواز لە دوورگەی ناکسۆس دۆزراونەتەوە.
شێخ حسێن حەمە ساڵح، نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە بۆ مافی پەنابەران لە وڵاتی یۆنان رایگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی کانونی دووەمی 2022 لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان تەرمی منداڵێکی بچوک و ژنێک لە دوو شوێنی جیاواز لە دوورگەی ناکسۆس دۆزرانەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو دوو تەرمە هی ئەو کۆچبەرانی رووداوی 21ی کانونی یەکەمی 2021ی دوورگەی سانتۆرینی کە یەختێکی کۆچبەرانی کورد نقومبوون، لە سەرەتادا تەرمی منداڵێکی بچووک دۆزرایەوە و پاش ماوەیەکی کەم تەرمی ژنێکیش دۆزرایەوە".
باسی لەوەشکردووە "بەهۆی بوونی پشووی فەرمی لە یۆنان نەمانتوانی پەیوەندی بە لایەنەپەیوەندیدارەکان بکەین، لە رۆژانی داهاتوودا زانیاری وەردەگرین سەبارەت بە دیاریکردنی ناسنامەی ئەو دوو کۆچبەرە".
س.ر.