کوردستانی

کێشەی نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دەبرێتە دادگا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێشەی نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دەبرێتە دادگا
مەودا میدیا-

چالاکوان و دانیشتووانی قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە بەیاننامەیەکد ارایانگەیاندووە ڕۆژی یەکشەممە لە دادگای چەمچەماڵ داوای یاسایی لەبەرامبەر ئەندامانی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان تۆمار دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی 7ی کانونی دووەمی 2022 ژمارەیەک چالاکوان و هاوڵاتییانی چەمچەماڵ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "ئێمە وەک بەشێک لە توێژە جیاجیاکانی شارۆچکەی چەمچەماڵ رایدەگەیەنین، لە یەکەم هەنگاوی کرداریماندا رۆژی یەکشەممە 9ی کانونی دووەمی 2022 لە دادگای چەمچەماڵ داوای یاسایی لەبەراnبەر ئەندامانی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکان تۆمار دەکەین".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئێمە پێمان وایە ئەو پارەیەی بۆ مانگی رابردوو موەلیدە ئەهلیەکان وەریانگرتووە، لەبەرانبەر کاتژمێری کارکردنیاندا زۆر زیاتر بووە و پێشمان وایە ئەو رێژە کارکردنەی ئەوان دیاریانکردوە بە 230 کاتژمێر، ئەوەندە کارەبا نەدراوە بە هاوڵاتییان".

ئەوەش هاتووە "ئەوە جگە لەوەی کرێی یەک کاتژمێر کارەبایان بە 48 دینار خەمڵاندووە، لە کاتێکدا لە تەواوی کوردستاندا زۆر کەمتر لەو نرخە کارەبای موەلیدە دەدرێت بە هاونیشتمانیان".

باس لەوەشکراوە "وەک هەمیشە دەمانەوێت، دادگا رۆڵی خۆی بگێڕێت و  نەهێڵن لە رێگەی جۆراوجۆرەوە، بەناوی جیاجیاوە خەڵک بڕوتێنرێتەوە، لە کۆتاییشدا داوا لە قایمقام دەکەین لەم کەیسەدا رۆڵی خۆی بگێڕێ، وەک بەرپرسی یەکەی ئیداری چەمچەماڵ".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب