کوردستانی

یەکێتی و پارتی پێکەوە دەچنە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی و پارتی پێکەوە دەچنە بەغدا
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی شاندێکی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانییی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن و چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام بدەن.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 7ی کانونی یەکەمی 2022 شاندێکی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانییی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی عیماد ئەحمەد و هۆشیار زێباری سەردانی بەغدا بکەن، بڕیارە سەرەتا لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق کۆببنەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو شاندەی یەکێتی و پارتی لەگەڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌لایه‌نه‌كانی ره‌وتی سه‌در، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپەیمانی عەزم و تەقەدومی سوننەکان کۆدەبنەوە گفتوگۆ دەکەن لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب