کوردستانی
بەندکراێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی بەندکراوێکی چاکسازیی گەورانی شاری سلێمانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە کە ماوەی دوو ساڵی ماوە حوکمەکەی تەواو بێت و ئازاد بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ هەینی 7ی کانونی دووەمی 2022 بەندکراوێکی چاکسازیی گەورانی شاری سلێمانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و خۆی خنکاندووە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو کەسەی خۆی خنکاندووە ناوی "هـ، م"ە و خەڵکی قەزای رانیەیە و بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی بەندکراوە و بە 20 ساڵ زیندانیکردن حوکم دراوە و تەنها دوو ساڵی ماوە سزاکەی تەواو بکات، تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی سلێمانی گواسترەوەتەوە.
س،ر