سازگار ئەحمەد

سازگار ئەحمەد

ئەری ئەوە کێیە لە وێنەکە لەگەڵتە؟

ئەرێ ئەوە کێیە لە وێنەکە لەگەڵتە؟ ئەم پرسیارە رووبەڕووی تاک بە تاکی ئێمە دەبێتەوە کاتێک وێنەیەک لەگەڵ کەسێک دادەنێین لە ئینستاگرام، سناپ، فەیسبووک یان ستۆری، بۆیە یان دەنووسن زۆر جوانە بێ ئەوەی لە ناونیشانی وێنەکەش تێبگەن ئەمە تایبەت بە کچان، بۆیە دەچنە تایبەت و دووبارە هەمان پرسیارت لێدەکەن، ئەری ئەوە کێیە لە وێنەکە لەگەڵتە؟

 بۆیە ئەم پرسیارە و چەندین پرسیاری بێزارکەری دیکە دووبارە دەبێتەوە، هەر بەوەش وازناهێنن دەڵێن ئەرێ ژمارە یان پەڕەی تایبەتی ئەو کەسەت لایە پێمی بدەیت ببینە هاوڕێ، زۆرکاتیش ناو فەیسبووکەکەت دەگەڕێن تاوەکو فەیسبووکی ئەو کەسە دەدەۆزنەوە.

 یاخود کاتێک کۆمێنتێک دەنووسیت چەندەها کەس نامەت بۆ دەنێرێت دەپرسن زۆر جوانی ئەوە وێنەیە خۆتی، ببینە هاوڕێ؟ جارێکیش جوابی نەدەیتەوە ئامادەیە دەیان نامەی دیکە بنێرێت ئەگەر بلۆکی نەکەیت دەبێت هەر خەریکی سڕینەوەی نامەی  بیت.

 ئەم بابەتانە بە بێزارترین بابەتی سۆشیال میدیا دادەنرێت بەپێی ئەو بەدواداچوونەی کردوومە بەشێکی زۆری کچان بێزارن لەم پرسیارانە، وەک خۆیان دەڵێن "لەبەر ئەم هۆکارەیە زۆرکات وێنەی خۆمان دانانێین بە تایبەت لە فەیسبووک و ئینستاگرام"، بۆیە گرنگە تاکەکان لەو دیاردەیە دووربکەونەوە نەبنە هۆی بێزارکردنی کەسانی بەرانبەر، باشترە بە هۆشیارییەوە بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بن و خۆیان لە خراپ بەکارهێنانی بە دووربگرن.

 بۆیە دڵنیام تۆی خۆێنەریش رۆژانە رووبەرووی ئەم دیاردەیە بوویتەتەوە، بەس بەرای ئێوە ھۆکاری ئەم دیاردەیە چییە و چۆن چارەسەر دەبێت؟
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan