گێتی
ئەمەریکا ھێزی پشتیوانی رەوانەی کێڵگە نەوتییەکانی سووریا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
واشنتن ھێزی پشتیوانیی سوپای ئەمەریکا لە عیراقەوە بەرەو بنکە سەربازییەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا رەوانە ده‌كات، كه ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)دایه.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه "سوپای ئەمەریکا، لە بەرانبەر ھێرشی گروپە چه‌كداره بیانییەکانی پشتیوانیکراو لەلایەن ئێرانەوە، ھێزی پشتیوانی لە عیراقەوە بەرەو کێڵگە نەوتییەکانی حەسەکە و دێره‌زور لە سوریا گواستەوە".

ئەوەش هاتووە، دوێنێ هه‌ینی لە رێگەی دەروازەی سنووریی وەلید گواستراونەتەوە بۆ بنکەی سەربازیی شەدادی لە حەسەکە و لەوێشەوە ئەمڕۆ گواستراونەتەوە بۆ کێڵگەی نەوتی عومەر.
ئەو کاروانە سەربازییەی ئەمەریکا کە لانیکەم پێكهاتووه لە 30 بارھەڵگر، ئۆتۆمبێلی جۆری ھەمەر، قاسەی داخراو، تانک و ئۆتۆمبێلی کارکردن لەخۆدەگرێت و لە ئاسمانەوە لەلایەن دوو ھێلیکۆپتەر و لە زه‌ویشه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) یاوەری کراون.
ر. ئ.
ر. ئ.