کوردستانی
"شاندی یەکێتی و پارتی بۆ گەیاندنی دوو پەیام چوونەتە بەغدا"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی شاندی هاوبەشی یەكێتی و پارتی لە بەغدا رایگەیاند، لە سەردانەكانیان دوو پەیام دەگەیەننە لایەنەكان، ئەویش كورد دەیەوێت ببێتە چارەسەرێك لەنێو ماڵی شیعە نەك لێكترازانی زیاتر، هەروەها بە وەرەقەیەكی هاوبەش بەشداری لە حكومەتی داهاتوو دەكات.
لە لێدوانێکدا هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی شاندی هاوبەشی یەکێتی و پارتی لە بەغدا بە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی وتووە، سەردانی وەفدی هاوبەشی یەكێتی و پارتی بۆ بەغدا و كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان لەكاتێكی هەستیار و گرنگدایە و دوو پەیام دەگەیەنینە لایەنەكان.
لەبارەی پەیامەکانەوە ئاماژەی بەوەکردووە، كورد دەبێتە چارەسەرێك لەنێو ماڵی شیعە نەك لێكترازانی زیاتر، هەروەها بەوەرەقەیەكی هاوبەش بەشداری لە حكومەتی داهاتوو دەكات، تاوەكو بتوانێت پێداگری لە ماف و داخوازییەكانی گەلی كوردستان بكات.
ئەو ئەندامەی شاندەكە باسی لەوەش كردووە، لایەنە سوننەكان لەنێو خۆیان گەیشتونەتە لێكتێگەیشتن و ئەوەی ماوەتەوە ماڵی شیعەیە، چونكە كۆدەنگ نین لەسەر پێكهێنانی كوتلەی گەورە.
ر. ئ.

بیروڕا