کوردستانی

گرێبەستی ئەلیکترۆنی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل رادەگیرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرێبەستی ئەلیکترۆنی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل رادەگیرێت؟
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

دەنگۆی راگرتنی سیستەمی گریبەستی ئەلیکترۆنی کردنی ئۆتۆمبیل بۆ ماوەی سێ مانگ رەتدەکرێتەوە، بەڕێوبەری هاتوچۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هیچ  بڕیارێکی لەو شێوەیە نییە، سبەینێ لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن کۆبوونەوە دەکەین لەسەر ئەو پرسە".

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باسی لە راگرتنی سیستەمی گریبەستی ئەلیکترۆنی کردنی ئۆتۆمبیل بۆ ماوەی سێ مانگ دەکرد عبدلقادر عەزیز، بەڕێوبەری هاتوچۆی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە بوونی نییە، بەڵام سبەینێ کۆبوونەوەی فراوان لە ناو وەزارەتی ناوخۆ هەیە لەسەر پرسی گرێبەستی ئەلیکترۆنی و دواتر ئەنجامەکەی رادەگەیەنین".

 فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە رۆژی چواری ئەم مانگە رایگەیاند، بەپێی رێنمایی ژمارە سێی ساڵی 2021 دەبێت گرێبەستی ئەلیکترۆنی پەیڕەوبکرێت لەکاتی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو بڕیارە کاردانەوەیەکی زۆری بەدوادا هات لەلایەن هاوڵاتییانەوە و ناڕەزاییان دەربڕی و دەڵێن ئەو بڕیارە بارگرانییەکی دیکەیە لەسەر شانی هاوڵاتییان.

ر. ئ. 

Qaiwan
Qaiwan