کوردستانی

شەپۆلێکی باران بارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی باران بارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا-

به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە ئـەمشەوە باران بارین دەستپێدەکات تاوەکو هەفتەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی کانونی دووەمی 2022 به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند "هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر ناسەقامگیریەکی رەوشی کەشوهەوا کە پێشبینی دەکرێت کاریگەریەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک بە شێوازی نمە باران و بارانی مامناوەند بەردەوامی هەبێت، بەفر و باران ناوچەکەمان دەگرێتەوە".

ئاماژە بەوەکراوە "بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 10ی کانونی دووەمی 2022 سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ باران بارین دەستپێدەکات، پاشان لە نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە پاشان سەنتەری شار, دواتر کاریگەریەکەی زیاتر دەبێت  سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین باران بارینی دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە و بەفر بارین لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان دەبارێت".

بڕی باران بارینی پێشبینیکراو لە ماوەی رۆژی دووشەممە بەم شێوەیە دەبێت:
سنووری پارێزگای هەولێر  (5 تــــا 10) ملم دەبێت.
سنووری پارێزگای سلێمانی  (4 تــــا 8) ملم دەبێت.
سنووری پارێزگای دهۆک  (8 تــــا 15) ملم دەبێت.
سنووری پارێزگای هەلەبجە  (4 تــــا 8) ملم دەبێت.
سنووری پارێزگای کەرکوک  (0 تــــا 2) ملم دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو "رۆژی سێشەممە 11ی کانونی دووەمی 2022 نمە بارانی پچڕپچڕ دەبێت وە کاریگەریەکەی لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێت، لەماوەی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 12-1-2022 تاکو rۆژی سێشەممەی 18ی کانونی دووەمی 2022 داهاتوو  کاریگەری ئەم شەپۆلە بەردەوامی دەبێت و ئاسمانی هەرێم بەردەوام هەوری دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند وە بەفریش لەم ماوەیەدا لەسەر ناوچە شاخاویە سنووریەکان و بەرزەکان دەبارێت". 

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب