کوردستانی

وەزیری کار: رووداوی گەنجەکەی چاکسازیی گەورانی سلێمانی "خۆکوژی"یە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری کار: رووداوی گەنجەکەی چاکسازیی گەورانی سلێمانی "خۆکوژی"یە
مەودا میدیا-

وەزیری کار و كاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له‌باره‌ی مردنی سزادراوێك له‌ چاكسازیی گه‌ورانی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان رووداوه‌كه‌ "خۆکوژی" بووە و لە کامێرای چاودێرییه‌وه‌ دەرکەوتووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە کوێستان محه‌مەد، وەزیری کار و كاروباری کۆمەڵایەتیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  لەمیانی سەردانێکیدا بۆ سەنتەری راهێنانی پیشەیی لە شاری سلێمانی رایگەیاند "سەبارەت بە خۆکوشتنی سزادراوێک لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی لێکۆڵینەوە بەردەوامە، بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگەو تاوان خەریکی بەدواداچوونە و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیش لیژنەیەکی باڵای پێکهێناوە بۆ وردەکاری خۆکوشتنی ئەو سزادراوە، دوای کۆتاییهاتنی ئەنجامی راپۆرتی پزیشکی دادی، بەڵگەوتاوان هەروەها راپۆرتی لیژنەی باڵای وەزارەتی کاروباری کۆماڵایەتی بۆ رایگشتی دەخەینەڕوو".

دەشڵێت "بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان رووداوه‌كه‌ خۆکوژی بووە و لە کامێرای چاودێریدا دەرکەوتووە، هەروەها پزیشکی دادی پشتڕاستی دەکاتەوە، بەڵام پێویستی بە لێکۆڵینەوەی وردتر هەیە".

ئەوە لە کاتێکدایە لە دوو رۆژی رابردوودا هەواڵی گیانلەدەستدانی گەنجێک لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی لە ناو سۆشیاڵ میدیادا کاردانەوەی جۆراو جۆری لێکەوتەوە، داوادەکرا بە شێوەیەکی شەفاف رووداوەکە بۆ رای گشتی بڵاوبکرێتەوە.

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە