کوردستانی

تەرمێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و شوێنەواری فیشەکی پێوەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و شوێنەواری فیشەکی پێوەیە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانە کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە دیارە.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەکرد "تەرمی کەسێك گەیەندرایە پزیشکی دادوەری رانیە کە شوێنەواری فیشەك بە جەستەیەوە دیارە".

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان تەنها ساڵی 2021دا لە پارێزگاکانی هەرێم 59 حاڵەتی کوشتنی بەهەڵە، 287 رووداوی خۆکوشتن، 215 رووداوی کوشتنی بەئەنقەست تۆمارکراون.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە