کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ ئەم توێژە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ ئەم توێژە
مەودا میدیا-

وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفلکراوان حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی ناوی قۆناغی پێنجەمی ئەو زیندانییە سیاسیانەی کە منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت بڵاوکردەوە کە 287 ناو لە خۆ دەگرێت.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفلکراوان:

ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان  ژمارە (1981)
لە رێکەوتی23 / 12 / 2021، تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (287 ) زیندانیکراوی سیاسی کە ھیچ مووچەی تریان نییە وەک قۆناغی پێنجەم، بەپێی یاسای چاکسازی ووردبینی و پێداچوونەوە و پاکردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، لەکاتی راگەیاندنی خشتەی مووچەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە ھەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.
بەڕچاوکردنی ئەم خاڵانە:
1 ـ ئەو بەرێزانەی کە رێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، یان پێویستیان بە شاھد ھەیە بە لیننامەی شاھدەکان تەواو بکەن دوای تەواوکردنی سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
2 ـ ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچیدواییان کردووە وارسەکانیان رێکارەکانی بەرێوەبەرایەتیی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
3 - ئە وانەی لەم لیستەدا ناویان ھاتووە و مووچەی تریان ھەیە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان بکەن کەمنحەی زیندانی سیاسی وەرناگرن بە ڵکو مووچەکەی تریان ھەڵدبژیرن .

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە