کوردستانی

هۆشدارییەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ رایگەیاند، هەر كەسایەتی و میدیایەك، بە هەر هۆكارێكی حیزبی یان هۆكاری دیكە وا بکات هاوڵاتییان دەستبەرداری پێوەری ئاو بن، تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن و هەموو رێكارێكی یاسایی بەرانبەریان دەگرێتە بەر.

 لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "بەستنی پێوەری ئاو، رێگریكردنە لە بەهەدەردانی ئاو و هەلی گەیشتنی ئاوی خاوێن بە هەموو هاوڵاتییان مسۆگەر دەكات".

 باسی لەوەشکردووە "ساڵی رابردوو، خەرجی گەیاندنی ئاوی خاوێن لە تەواوی هەرێمی كوردستان، گەیشتووەتە 117 ملیار دینار، لەكاتێكدا تەنیا 42 ملیار دینار داهات كۆكراوەتەوە".

 ئەوەشی خستووەتەڕوو "تا ئێستا زیاتر لە 67%ـی ماڵان، پێوەری ئاویان بەستووە، دەكاتە زیاتر لە یەك ملیۆن هاوبەش".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە