عیراقی
محەمەد حەلبووسی وەکو سەرۆکی پەرلەمانی عیراق هەڵبژێردرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو و تێیدا بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران، محەمەد حەلبووسی، جارێکی دیکە وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە.
لە یەکەم دانیشنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدوم و کاندیدی سوننەکان بە بەدەستهێنانی 200 دەنگ جارێکی دیکە وەک سەرۆکی پەرلەمانی عیراق هەڵبژێردرایەوە.
مەحمود مەشهەدانی وەک رکابەر لەبەرانبەر محەمەد حەلبووسی تەنها 14 دەنگی بەدەستهێنا، هەروەها 14 دەنگیش پوچەڵ بوون و دەنگیان بەهیچکام لەو دوو کاندیدە نەداوە.
ر. ئ.