عیراقی

دادگای باڵای فیدڕاڵی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 دادگای باڵای فیدڕاڵی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووە
مەودا میدیا-

دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لە دەربڕینی هەڵویستی ئەو دامەزراوەیە لەسەر یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەکات و دەڵێت "تائێستا نە سەرۆک و نە ھیچ ئەندامێکی دادگاکە بەشێوەیەکی فەرمی ھەڵوێستی خۆی لەبارەی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان ئاشکرا نەکردووە".


ئەمڕۆ دووشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2022  لە راگەیەندراوێکدا دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق ئاماژەی بەوەکرد "سەرلەبەری ئەو ھەواڵانە رەتدەکەنەوە لەبارەی ئاشکرا کردنی ھەڵوێستی دادگای باڵا لەبارەی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان"، دەشڵێت "تائێستا نە سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی و نە ھیچ ئەندامێکی دادگاکە بەشێوەی فەرمی ھەڵوێستی دادگاکەی ئاشکرا نەکردووە".

لە راگەیەندراوەکەدا دادگای باڵای فیدراڵی داوا لە ھەموو لایەنێک دەکات بە ھۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە ھەواڵانە بکەن چونکە ھەرکەس ئەو جۆرە ھەواڵانە بڵاوبکاتەوە رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

شەوی ڕابردوو یەکەمی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەچوو دوای سوێندخواردنی یاسایی لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە محەمەد حەلبووسی، بەسەرۆکی پەرلەمان و حاکم زاملی، بە جێگری یەکەم و شاخەوان عەبدوڵڵا، بە  جێگری دووەم هەڵبژێردران.

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان