عیراقی
500 هەزار پارچە زەوی دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند، زیاتر لە 500 ھەزار پارچە زەوی تەرخانکراوە، بۆ ئەوەی دابەش بکرێت بەسەر ھاوڵاتییاندا لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق.
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند، زیاتر لە 500 ھەزار پارچە زەوی تەرخانکراوە، بۆ ئەوەی دابەش بکرێت بەسەر ھاوڵاتییاندا لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق.
لە راگەیەندراوێکدا کە نووسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاویکردەوە "دابەشکردنی ئەو پارچە زەویانە لە چوارچێوەی پرۆژەی (داری) نیشتەجێبوون دەبێت، کە حکومەت ماوەیەک لەمەوبەر ئاشکرایکرد، نوسینگەی کازمی روونیکردووەتەوە، تا ئێستا 186 ھەزار پارچە زەوی دابەشکراوە و نزیکەی 300 ھەزار ماوە".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "لە پرۆژەکەدا 500 هەزار پارچە زەوی دەدرێت بە هاوڵاتییانی کەمدەرامەت و شایستە و بەوپەڕی شەفافییەتەوە دابەشدەکرێن و زەوییەکان دەکرێن بەناوی هاوڵاتییانەوە".
ئەوە لە کاتێکدایە ناوەڕاستی ساڵی رابردووش مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق 17 کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون دروست دەکرێن و 550 هەزار پارچە زەویش بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکەن.
ر. ئ.