عیراقی
"دەرگامان کراوەیە بۆ ئەوانەی ھێشتا گومانی باشیان پێدەبەین"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی رەوتی سەدر سوورە لەسەر پێکھێنانی حکومەتی زۆرینە و دەڵێت "دەرگامان کراوەیە بۆ ھەندێک لایەن کە ھێشتا گومانی باشیان پێ دەبەین".

ئەمڕۆ سێشەممە موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر لە تویتێکدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە "رێگە نادەین لە لایەن ھیچ کەسێکەوە ھەڕەشە لە ھاوبەشەکانمان بکرێت و ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە وڵاتدا بخرێتە مەترسییەوە".
موقتەدا سەدر جەختیشیکردووەتەوە "بە ھیچ شێوەیەک گەڕانەوە نییە بۆ توندوتیژی و کوشتاری تایەفی، بەڵکو یاسا سەروەر دەبێت".
ئەبو عەلی عەسکەری، لێپرسراوی ئەمنی کەتیبەکانی حزبوڵای عیراق دوێنێ رایگەیاندبوو، رۆژانی قورس و ناھەموار چاوەڕوانی عیراق دەکات، دوای ئەوەی مافی زۆرینە دەستی بەسەردا گیرا لە لایەن ئیرادەی دەرەکییەوە. تویتەکەی سەدر وەک وەڵامێک بۆ ئەو وتانەی ئەبو عەلی عەسکەری هەژماردەکرێت.
ر. ئ.