عیراقی
دەوامی فەرمانگەکانی ئەم شارە بۆ نیوە کەمدەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە پارێزگای بەغدا بەهۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنای جۆری گۆڕاوی ئۆمیكرۆن بڕیاردراوه ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانبه‌ران به رێژه‌ی 50% كه‌مبكرێته‌وه.
بە پێی نووسراوێكی پارێزگای به‌غدا كه واژۆی موهه‌ند شاكر حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی پارێزگاری به‌غدای له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ش و فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌شی كه‌رخ و ره‌سافه‌ی به‌غدا كراوه تێیدا هاتووه، به‌مه‌به‌ستی ره‌چاوكردنی بارودۆخی ئێستای شاره‌كه و زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنای گۆڕاوی جۆری ئۆمیکرۆن و پابه‌ندبوون به رێكاره ته‌ندروستییه‌كان كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانییه‌وه ده‌رچووه، پارێزگار بڕیاریداوه ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانبه‌ران به‌ڕێژه‌ی 50% كه‌مبكرێته‌وه.

بە پێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، دوو هه‌زار و 37 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون، پێنج تووشبووش مردون كه سێ كه‌سیان له هه‌رێمی كوردستان بوون.
ر. ئ.