عیراقی

حاکم زاملی هەڕەشە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حاکم زاملی هەڕەشە دەکات
مەودا میدیا-

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، رێگە نادەن وەک خولەکانی پێشوو پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنەکان نەبن.

حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامە نوێیەکانی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە "رێگە نادەن وەک خولەکانی پێشوو پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنەکان نەبن و سنوورێک بۆ نائامادەیی پەرلەمانتاران دادەنێن".

باسی لەوەشکردووە "ئامانجیان ئەوەیە ئەم خولە لە سەرجەم خولەکانی تر چالاکتر بێت و بە باشی چاودێری حکومەت دەکەن".

ئەوە لەکاتێکدایە لە خولی پێشوودا رەخنە لە ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران گیرا و بە پێی ھەندێک راپۆرتیش بەشێک لە پەرلەمانتاران بە درێژایی چوار ساڵەکە یان ھیچ قسەیەکیان نەکردووە یان کەمترین قسەیان کردووە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان